ئەمڕۆ پردی دەباشان دادەخرێت

كۆنترۆڵی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كاركردن لە پردی دەباشان تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕوی شۆفێراندا دادەخرێت و داوا لەشۆفێرانیش دەكات سەردانی ئەو ڕێگایانە نەكەن.

كۆنترۆڵی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەئاگاداری نامەیەكدا كەئاڕاستەی شۆفێرانی كردووە ڕایگەیاند: لەئێستادا بەهۆی كاركردن و قیرتاوكردنی سەر پردی دەباشان هاتوچۆكردن لەسەر پردەكە ڕاگیراوە داخستنی پردەكەش تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

كۆنترۆڵی هاتوچۆی پارێزگای هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواش لەشۆفێران دەكات بەهۆی داخستنی پردەكەوە ڕێگەی دیكە بگرنەبەر.