سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پێداچوونەوە بەو باجو رسوماتانەدا بكات كە زیادكراون.
ئامانج رەحیم لەبارەی كاریگەری زیادكردنی رسومات لەسەر هاوڵاتیان وتی، لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردرا باجو رسوماتەكان كەمبكرێنەوەو دوای بڵاوكردنەوەشی لە وەقائیعی كوردستان، ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی، باجی تۆماركردنو نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانو رسوماتی فرێدانی زبڵ و خاشاك و هەڵواسینی تابلۆو هەندێك رسوماتی تر پێداچوونەوەی پێداكراوەو لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش بریاری لەسەر دراوە.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند، تێبینیمان كردوە گۆڕینی خاوەندارێتی موڵك و ماڵو خانوو زەوی كەمبۆتەوە ئەوەش لەئەنجامی زیادكردنی رسوماتی گواستنەوەی موڵك و ماڵ بۆیە داوا لە وەزارەتی داد كراوە پێداچونەوە بەو رسوماتەدا بكات، بەشێوەیەكی گشتی هەندێك لەو رسوماتانە تا ئاستی لەسەدا 50 كەم دەكرێنەوە.