شادان محەمەد ئەندام لیژنەی بەریوەبردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپیدانی کار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی رایگەیاند ”لەزنجیرەی چالاکیەکانی سەنتەرەکەمان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لاوان لەدروستکردنی پرۆژە و بۆنەی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمرۆ جوار شەممە ٢٠١٧/١٢/١٣، سێهەمین سمینار بەدروشمی پەرە بەبیرۆکەی پرۆژەکەت بدە پێشکەش بەخوێندکارانی و دەرچوانی ھەردوو ئامادەی پیشەسازی سلیمانی کچان و کوران کرا.
شادان محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد ”سیمینارەکە لەهۆڵی ئامادەی پیشەسازی کچان بەرێوەچوو کە تیایدا ژمارەیەکی بەرجاو لەخوێندکاران و دەرچوان و مامۆستایان ئامادە بوون”.
شادان محەمەد وتیشی ”پاش کوتای هاتنی سیمنارەکە لەگەڵ ماموستا عوسمان بەرێوبەری ئامادەی پیشەسازی کوران و ماموستا دولبەر بەرێوبەری ئامادەی پیشەسازی کچان کوبونەوەم ئہ نجام دا، داوای ھاوکاریان کرد بۆ بەرەوپیشچ ون و بەردەوامی لە هۆرک شوپە پیشەیەکانیان کە لەئیستادا کۆمەڵێک کەموکوریان ھەیە”.