ئەمڕۆ نرخەكانی نەوتی خاو بەرزبووەوە ئەویش بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی كۆگاكراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە.
بەپێی هەواڵێ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، هەتا كاتژمێر 10:43 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان نەوتی خاوی برنت 69 سەنت،واتا 1.1 لەسەدا بەرزبووە،و بەرمێلێكی بە 64 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس 45 سەنت بەرزبووەوە، و بەرمیلێكی بە 57 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوتی خاو بریتییە لەوەی كە نەوتی خاوی كۆگاكراوی ئەمەریكی بەشێوەیەكی زیاتر لەوەی پێشبینی كرابوو، دابەزیوە. هەروەها پێشبینی دەكرێت كە گەورەترین بۆری گواستنەوەی نەوتی بەریتانیا لە دەریای باكوور بۆ ماوەیەك بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەوە دابخرێت.