له‌سلێمانی كانێكی دروستكردنی خه‌ڵوز تێكده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ش هۆكاری تێكدانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی موڵكی گشتی به شێوه‌یه‌كی نایاسیای و پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاولاتییه‌كه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار ده‌كرێته‌وه له‌هه‌بوونی كانێكی خه‌ڵوز له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی كه به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان و به‌كارهێنانی موڵكی گشتی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، خه‌ڵوز به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پاش به‌دواداچوونی ده‌سبه‌جێی لیژنه‌ی ژینگه‌وه ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان دروسته‌و سه‌رجه‌م كاره‌كانی خاوه‌نی ئه‌و كانه پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه.
تاهر محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌روكی لیژنه‌ی ژینگه له‌وباره‌یه‌وه زانیاری زیاتری خسته‌روو و ڕایگه‌یاند: پاش به‌دواداچوونكردنمان بۆ ئه‌و كانه ده‌ركه‌وت موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كار هێناوه و ئه‌و داره‌شی بۆ دروستكردن خه‌ڵوز به‌كاری ده‌هێنێت ڕێگه پێنه‌دراوه، وتیشی درووستكردنی خه‌ڵوز له سه‌نته‌ری شاردا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانه و بۆیه ده‌ستبه‌جێ به بریاری قائیمقامی سلێمانی كانه‌كه تێكدرا.
لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا و له‌كۆی سه‌ردانه‌كانیان بۆ كارگه‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی 328 شوێنیان ئاگاداركردۆته‌و و به‌دواداچونیان بۆ 5 شوێن ئه‌نجامداوه و به هۆی سه‌رپێچییه‌وه 11 شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپیچی بۆ كراوه و 2 شوێنیش رووبه‌رووی داخستن بۆته‌وه.