فشاره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌بێت، بازگه‌كانى نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندى ڕێژه‌یه‌كى زۆر باج له‌و بارهه‌ڵگرانه وه‌رده‌گرن كه له هه‌رێمه‌وه ده‌چنه ئه‌و پارێزگایانه به ناوى ته‌عریفه‌ى گومرگییه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاستى بازرگانیى هه‌رێمى بۆ پارێزگانى عێراق بۆ 5% دابه‌زاندووه.
به‌شێكى ئه‌و كاڵایانه‌ى له هه‌رێمه‌وه ده‌برێنه شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و خواروو ئه‌وانه‌ن كه له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه هاورده كراون كه به پێى كوالێتی و ته‌عریفى گومرگیى عێراق هاورده كروان، به‌شێكى تریان ئه‌و كاڵا پیشه‌سازییانه‌ن كه له كارگه‌كانى هه‌رێمدا به‌هه‌م دێن.
له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا به هۆى قه‌یرانى دارایى و ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه له كۆى سێ هه‌زار و 500 كارگه له هه‌رێمى كوردستاندا زیاتر له دوو هه‌زار كارگه داخراون.
ئاراس ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شه‌پێدانى پێشه‌سازى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پێشه‌سازیى هه‌رێم رایگەیاند: ״وه‌رگرتنى باجێكى زۆر له بازرگانانى هه‌رێم و بارهه‌ڵگران ته‌ئسیرێكى زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌و ترووسكاییه‌ى كاركردنى كارگه‌كانیشى نه‌هێشت״.
وتیشى: ״وه‌رگرتنى ئه‌و باجه زۆره نایاسایى و ناده‌ستوورییه و بڕیارێكى سیاسییه بۆ زیاتر حه‌سارخستنه‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه له ڕێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نوێنه‌رانى كورده‌وه له به‌غدا له هه‌وڵى هه‌ڵگرتنى ئه‌و حه‌ساره‌داین״.
له %80ی به‌رهه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بازاڕه‌كانى شاره‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستدا ساغ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ %5، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه به پێدانى به‌رتیل خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن، بارهه‌ڵگرێك هه‌زار دۆلار قازانجى تێدایه كه‌چى بڕى دوو هه‌زار و 400 دۆلار گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن، ئاراس ڕه‌ئوف واى وت.
حكومه‌تى ناوه‌ند بڕیارێكى هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كاڵایانه‌ى له مه‌رزه‌كانه‌وه دێنه عێراقه‌وه و گومرگ ده‌كرێن، له ناوخۆدا پێویست ناكات جارێكى دیكه گومرگ بكرێنه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا كار به‌و بڕیاره ناكرێت.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى و پیشەسازی سلێمانى بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״حكومه‌تى ناوه‌ندى كار به نووسراوى گومرگى هه‌رێم ناكات، ئه‌و كاڵایانه‌ى له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه هاورده ده‌كرێن و گومرگ ده‌كرێن دووباره له بازگه‌كانى عێراق گومرگ ده‌كرێنه‌وه، كاڵا ناوخۆییه‌كانیش له دواى ڕیفراندۆمه‌وه كار به نووسراوى ژوورى بازرگانیى عێراق نه‌كراوه كه ڕێگه ده‌دات به هه‌نارده‌كردنى كاڵا له هه‌رێمه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌بێ گومرگ״.
وتیشى: ״ئه‌و گومرگكردنه زیانێكى زۆرى به كه‌رتى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێم گه‌یاندووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان لێ ئاگادار كردووەته‌وه، به‌ڵام به هۆى چاره‌سه‌رنه‌كردنى گرفته‌كه‌وه جموجۆڵى بازرگانى له هه‌رێمه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق وه‌ستاوه״.
له سێ ساڵى ڕابردوودا به هۆى هاتنى داعشه‌وه به‌شێكى زۆرى پارێزگاكانى عێراق ڕووبه‌ڕووى كاولكارى بوونه‌ته‌وه و له ئێستادا دواى ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچانه له ده‌ستى داعش سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و ناوچانه ده‌ستى پێ كردووه و بوون به بازاڕێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و كه‌ره‌سته پیشه‌سازى و بیناییه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام به هۆى وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى زۆر گومرگه‌وه له بارهه‌ڵگرانى هه‌رێم بازرگانییه‌كه وه‌ستاوه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى بازرگانیى پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: ״به‌شێكى زۆرى كارگه‌كانى هه‌رێم له ساڵانى ڕابردوودا به هۆى قه‌یرانى دارایی و ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان داخراون، ئه‌وانه‌یشى كه ماون به‌شى زۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كه‌ن״.
وتیشى: ״ئه‌و بازگانه‌ى حكومه‌تى عێراق له نێوان هه‌رێم و عێراقدایه ڕێگرییه‌كى زۆر ده‌كه‌ن له‌و كاڵایانه‌ى له هه‌رێمه‌وه ده‌برێنه شاره‌كانى عێراق، له كاتێكدا به پێى یاسا، گواستنه‌وه‌ى كاڵا و شمه‌ك له‌نێو شاره‌كانى وڵاتێكدا كارێكى ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌یكات بۆ پووكانه‌وه‌ى كه‌رتى پیشه‌سازى و بازرگانیى هه‌رێمه״.