لەبارەی گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، هاتووچۆ بڕیارێکی نوێ دەردەکات، لهم بارهیهوه جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتووچۆ زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات.
عەبدولقادر عەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتووچۆی ههرێم ڕایگەیاند: به پێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی ھەرێم، لەئێستادا ھەر شۆفێرێک بیەوێت گواستنەوەی تابلۆ لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە بکات بۆی دەکرێت و ھیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ھاتووچۆی ههرێم وتیشی: گواستنەوەی تابلۆ تەنھا بۆ ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان دەکرێت و ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مۆدێلیان لەخوار2003وەیە.
عەبدولقادر عەزیز بۆ میدیایهكی نزیك له یهكێتی ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرامبەر گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بڕە ڕسوماتێک لە شۆفێران وەردەگیرێت، بەڵام بڕی ڕسوماتەکە نازانین چەندە.