بڕیاره شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له توركیایە، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان عێراق و توركیا بكات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ لە ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه بچێت.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “شاندەكه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ئابووری و بازرگانی و وه‌زیری زانستی و ته‌كنه‌لۆجیا و وه‌زیری ناوخۆی توركیانیان كردووه،پارێزگاری هه‌ولێر راشیگەیاند “شانده‌كه‌یان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له‌شاره پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و بورسایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموون و چۆنێتی دروستکردنی ئه‌م شاره پیشه‌سازییانه وه‌ربگرن، چونكه بڕیاره له هه‌رسێ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان شاری پیشه‌سازی دروست بكرێت”.
شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌وسازی وعوسمان شوانی، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری ونه‌وزاد هادی، پاریزگاری هه‌ولێر و به‌هرۆز حه‌مه‌ساڵح، پارێزگاری سلیمانی وته‌مه‌ر ره‌مه‌زان، پارێزگاری دهۆك و سەلاحەدین محەممەد فەرەج، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و د. سۆران سەلاحەدین، راوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گه‌یشتنه تورکیا.