سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ و جێگری سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکان و بۆرساکان لە تورکیا، ئیبراهیم چاغڵار بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیستانبوڵ، مورات کاڵسن ، ئاماژەی بەوەکرد لە کاتێکدا لە دەورووبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەوی رابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ماڵەوە بووە، ئیبراهیم چاغڵار جەڵتەی دڵ لێیداوە و بۆ نەخۆشخانەی مەدیپۆڵ لە ناوچەی باغجڵار گوازراوەتەوە. بەڵام سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان نەتوانراوە ژیانی رزگاربکرێت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەر لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ کۆچی دوایی کرد.
مورات کاڵسن راشیگەیاند ”تەندروستیی ئیبراهیم چاغڵار زۆر باش بوو. بەڵام شەوی رابردوو بە هۆی بوونی ئازار لە دڵیدا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بەداخەوە، ئەمڕۆ دەورووبەری کاتژمێر ٠٦:٠٠ کۆچی دوایی کرد. زۆر خەمبارین”.
ئیبراهیم چاغڵار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی دوو منداڵە.