سلێمانی.. ئامادەكاری بۆ سەری ساڵی نوێ‌ و كریسمس دەکرێت


ساڵانە و لەگەڵ نزیكبوونەوەی رۆژەكانی كۆتایی ساڵ و هاتنی ساڵی نوێی زایینیدا لە شاری سلێمانی دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ پێشوازیكردن لەو رۆژە و بازاڕ و مۆڵەكان و شوێنە گەشتیاری و بازرگانییەكان دەڕازێنرێنەوە بە هەڵواسینی گڵۆپ و دانانی سنەوبەر و رازاندنەوەی بە گڵۆپی رەنگاو رەنگ، هەروەها دانانی سانتا کلوز و بابەتەكانی تری پەیوەست بەو بۆنەیە.

هەروەها هۆتێڵ و هۆڵەكان لە ئێستاوە ئامادەكارییان كردووە بۆ گێڕانی ئاهەنگی خێزانی لە شەوی سەری ساڵدا، بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە چەندین هونەرمەندی دیاری ناوخۆ و بیانی بانگهێشت دەكرێن.