كۆمپانیاى (DNO)ى نه‌رویجی رایده‌گه‌یه‌نێ، به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وت له‌بیرێكی كێڵگه‌ى تاوكێ بۆ سێ هێنده زیادی كردووه و ئاشكرای ده‌كات، له 11 ناوچه‌شدا گه‌ڕان به دواى گازی سروشتى ده‌ستى پێكردووه.
كۆمپانیاكه روونى ده‌كاته‌وه دواى پاككردنه‌وه‌ى بیری نه‌وتى بیشكابیر3 كه ده‌كه‌وێته سنووری كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ، به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وت بۆ سێ هێنده زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، ئه‌مه له كاتێكدایه دواى لێدانى بیری بیشكابیر3 له سه‌ره‌تاى مانگی رابردوو، یه‌كه‌مجار رۆژانه‌ى به‌رهه‌می بیره‌كه سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو.
(DNO) ئاشكرای ده‌كات كه له 11 ناوچه‌ى نه‌وتى تردا گه‌ڕان به دواى ده‌رهێنانى گازی سروشتى ده‌ستى پێكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له كۆتای مانگی ئابی رابردوو (DNO)ى نه‌رویجی و جه‌نه‌ل ئێنه‌رجی توركی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانى شایسته دارایییهكانى هه‌ردوو كۆمپانیا له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه قازانجی به‌كاربه‌ری له نیوه‌ى سێیه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 468 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه جگه له داهاتى نا به‌كاربه‌ر كه بڕه‌كه‌ى 556 ملیۆن دۆلاره له ده‌رئه‌نجامى وه‌رگرتنه‌وه‌ى شایسته دارایییهكانى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.