بڕیاره‌ له‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌با له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌

هاوڵاتیان و حكومه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕی‌ 176 ملیار دینار پاره‌ی‌ كاره‌با و 18 ملیار دینار پاره‌ی‌ ئاو قه‌رزارن, بڕیاره‌ له‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌با له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ سلێمانی ده‌ڵێت به‌ پێی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت هه‌موو ماڵێك پێوه‌ری‌ ئاو ببه‌ستێت ئه‌گه‌رنا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مانگانه‌ بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی‌ سه‌رپێچی بۆ دێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئاو به‌كاربهێنن یان نا؟ 

به‌پێی‌ پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت, بۆ له‌مه‌ودوا  پاره‌ی‌ ئاو له‌ سلێمانی‌, له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ سلێمانی ده‌ڵێت: به‌ پێی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت هه‌موو ماڵێك پێوه‌ری‌ ئاو دابنێت ئه‌گه‌رنا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مانگانه‌ بڕی 100 هه‌زار دینار پاره‌ی‌ سه‌رپێچی بۆ دێته‌وه‌. 

هاوكات پرۆژه‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ كاره‌با له‌ لایه‌ن كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌, ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌ , ئه‌گه‌ر بڕیاری لێبدرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ ئاسیا حه‌واڵه‌وه‌ ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ كارتێكه‌وه‌ كه‌ داخڵی‌ مۆبایله‌كانیان ده‌كه‌ن پاره‌ی‌ كاره‌با بده‌ن. 

تا دێت قه‌رزه‌كانی‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر شانی‌ هاوڵاتیان زیاد ده‌كات، ئێستا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ خه‌ڵك و حكومه‌ت بڕی‌ 176 ملیار دۆلار پاره‌ی‌ كاره‌با و 18 ملیار دینار پاره‌ی‌ ئاو قه‌رزارن. 

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پاریزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بیر له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئاو و كاره‌با له‌ هاوڵاتیان بكاته‌وه‌, پێویسته‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ش ببێته‌ بارگرانییه‌كی‌ تر له‌سه‌ر شانی‌ هاوڵاتیان.