لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆمان بپارێزین؟

زەوی لە چەند پلێتێك پێكدێت ، ئەم پلێتانە بەهۆی جوڵەی پێچەوانەوە بەر یەك دەكەون و دەبێتە هۆی دروستبونی لەرزینەوەی زەوی، بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە بكرێت، ئەوە پێویستە لە كاتی ڕوودانیدا پێویستە بەم شێوەیە خۆمان بپارێزین لە زیانەكانی:

1- ئەگەر لە ژووەرەوە بوویت، ئەوە بە هیچ شێوەیەك هەولی ڕاكردنە دەرەوە مەدە، چونكە  بوومەلەرزەكە كاتێكی كەم دەخایەنێت و توشی بەریەكەوتن دەبیت لەگەل دیوار و رەفەكان.

2- هەوڵبدە لە ژێر مێزدا یان هەر شتێكی ڕەقدا  خۆت بپارێزیت.

3- بە هیچ شێوەیەك لای دەرگاو ڕەفەوە مەوەستە، چونكە زۆر ڕەقن و لەكاتی ڕووخاندا بەرت دەكەوێت و توشی برینجار یان مردنت دەكاتەوە.

4- لە پەنجەرەكان دور بكەوەرەوە، چونكە شكانی شوشە زیانت پێدەگەیەنێت.

5- بە هیچ شێوەیەك ئامێری كارەبایی بەكارمەهێنە.

ئەگەر لە بازار بوویت، ئەوە لە ڕەفەكان دوور بكەوەرەوە، ئەگەر لە شوێنێكی قەرەباڵغدا بوویت، ئەوە بچۆرە سەر زەوی و دەست بەسەرەتەوە بگرە.

ئەگەر لە شەقامدا رۆشتیت، ئەوە لە ستونی كارەبایی و بیناو دار دوور بكەوەرەوە.

ئەگەر لە ئۆتۆمبێلدا بووتی، ئەوە لە نزیك دار یان بینا مەوەستەو لە ئۆتۆمبێلەكەدا بمێنەرەوە، چونكە ئۆتۆمبێل ڕەقەو دەتپارێزێت.

ئەگەر لە یاریگا یان هۆلی شانۆیدا بوویت و قەرەباڵغ بوو، هەولی راكردن مەدە، كورسی یان هەر شتێكی رەق بخەرە سەر سەرت.