دوای ئەوەی تورکیا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بە رێژەی لەسەدا ١١،١١ گەشەکردنی ئابووریی تۆمار کرد، بووە یەکەم وڵات لە رووی گەشەکردنەوە لەنێو وڵاتانی G20دا.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ گەشەکردنی ئابووریی وڵاتانی G20 کە رێژەی لەسەد ٨٥ی ئابووریی جیهان پێکدەهێنن لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
تورکیا کە یەکێکە لەو وڵاتانی لە قۆناغی پێشکەوتندان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا لەنێو وڵاتانی G20دا بەرزترین ئاستی گەشەکردنی تۆمارکردووە.
لەدوای تورکیاوە وڵاتی چین دێت کە خاوەنی دووەم بەهێزترین ئابووریی جیهانە، بە رێژەی لەسەدا ٦،٨ی گەشەسەندن.
هیندستانیش کە یەکێکە لەو وڵاتانەی لە پێشکەوتندایە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ئابوورییەکەی بە رێژەی لەسەدا ٦،٣ گەشەیکردووە و پلەی سێیەمی گرتووە.
هاوکات ئەمریکا کە خاوەنی بەهێزترین ئابووریی جیهانە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا ٢،٦ گەشەیکردووە.
ریزبەندی گەشەکردنی وڵاتانی G20 لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەم شێوەیەیە:
وڵات زیادبوونی کۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی/لەسەدا
تورکیا ١١،١
چین ٦،٨
هیندستان ٦،٣
ئیندۆنێزیا ٥،٠٦
ئەرجەنتین ٤،٣
ئەمریکا ٣،٣
بەریتانیا ٠،٤
مەکسیک ٢،٥
یەکێتیی ئەورووپا ٢.٦
ئەڵمانیا ٢،٣
ئیتاڵیا ٠،٣
کۆریای باشوور ١،٤
ئوستڕاڵیا ٠،٦
فەڕەنسا ٠،٥
کەنەدا ١،٧
ژاپۆن ٢،٥
ئەفریقای باشوور ١،٣
بەرازیل ٠،١
رووسیا ١،٨