ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە بڵاوکردەوە، کە تێیدا خەرجی و داهاتی ساڵی 2018تاوتوێکرا و دەڵێت، دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت.
رۆژی دووشه‌ممه 11-12-2017، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە عێراق، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو گه‌لى عێراق و هێزه چه‌كداره عێراقییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش كرد كه به‌بێ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌وان، ئه‌سته‌م بوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ست بێن.
ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، گیانفیدایى و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌دا به‌رز نرخاند كه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر داعشدا تۆماركرد و بوونه یه‌كه‌م هێزى شكێنه‌رى داعش.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، کە داعش ته‌نها به له‌ناوبردنى سه‌ربازى كۆتایى نایه‌ت، به‌ڵكو به راستكردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراق و نه‌هێشتنى ئه‌و بیر و زه‌مینه و هۆكارانه ده‌بێت كه بوونه هۆى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى داعش. ده‌بێت هۆكاره‌كان و زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى داعش بنه‌بڕ بكرێن. نه‌مانى داعش به زامنكردنى یه‌كسانى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق له پڕۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و دابینكردنى مافه‌كانیان ده‌بێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له بلۆكه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و داهاتى خه‌مڵێنراوى هه‌نارده‌كرن و فرۆشى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له‌و بلۆكانه بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018، راپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و خه‌رجییه‌كانى ئه‌و بواره‌ى خسته‌ڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا رابەر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به داهاته گشتییه‌كانى دیكه، جگه له نه‌وت و خه‌رجییه گشتییه‌كانى خه‌مڵێنراو بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش مووچه و ته‌رخانكراوى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو راپۆرته‌كه و بژارده‌كانى دابینكردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له چوارچێوه‌ى داهاتى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ساڵى 2018ـدا تاوتوێكرد و بڕیاریدا”دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به چاكسازى له‌كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى، خانه‌نشینى، مووچه، ده‌رماڵه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى وه‌رگرتنى زیاتر له مووچه‌یه‌ك له‌پاره‌ى گشتى، رێكخستنه‌وه‌ى لیسته‌كانى خانه‌نشینان، رێكخستنه‌وه‌ى وارسى شه‌هیدان، فه‌رمانگه و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان به خانه‌نشینى، سوودمه‌ندانى ئیمتیازاتى زیندانى سیاسى، رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كان به جۆرێك ته‌نها كه‌سانى شایسته سوودمه‌ند بن، چالاككردنى س‌ندوقى خانه‌نشینى تاوەكو زامنى مافى خانه‌نشینانى شایسته بكرێت، به‌پێى یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان، راپۆرتێك خرایه‌ڕوو.
دواتر د. پشتیوان سادق، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگ و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى ساڵى خوێندنى 2017 ـ 2018، بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌ها مرۆییه‌كان، بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ، خۆشه‌ویستیى نیشتمان، ژینگه‌پارێزى و راگرتنى پاكوخاوێنى له پرۆگرامه‌كانى خوێندندا، له‌گه‌ڵ پو‌خته‌ى چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت له بوارى خوێندنى پیشه‌یى و خوله‌كانى پێگه‌یاندن و به‌هێزكردنى تواناى مامۆستایان‌دا، راپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى لێ‌كرد.
هەروەها عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پلانى وه‌زاره‌ت بۆ قۆناخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، پێداویستیى تاكه‌كه‌سى له ئاو و خۆراك، كۆى پێداویستیى ئاو و خۆراك له هه‌رێمى كوردستان، پلانى وه‌زاره‌ت له قۆناخه‌كانى به‌رهه‌مهێنان، به‌بازاڕكردن و داكردنى به‌روبوومه خۆراكییه سه‌ركییه‌كان، سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌تایبه‌تیش به‌نداوه‌كان و دروستكردنى پۆنت بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو، راپۆرتێكى پێشكه‌شكرد.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرته‌كه‌ى تاوتوێكرد و بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیاره‌كانى وه‌زاره‌ت تاوتووێ بكه‌ن تاوەكو بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت.