ڕێكەوتنی عیراق و ئێران لەسەر نەوتی كەركوك بۆ تەنها یەك ساڵە

وەزیری نەوتی عێراقی رایدەگەیەنێت ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دراوە لەسەر هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران تەنها بۆ یەك ساڵ كاری پێ دەكرێت.

جەبار لوعەیبی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكاری كردوە ئەو ڕێكەوتنەی كراوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە نزیكەی 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك لە رشێی تانكەرەوە ڕەوانەی ئێران بكرێت لە سنوری پارێزگای كرمانشا و هەمان بڕیش لە سنوری باشور نەوتی سپی وەربگرێتەوە.

وەزیری نەوت ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەغدا سورە لەسەر ئەوەی لە ماوەی ساڵێكدا بۆریە نەوتیەكانی نێوان كەركوك و بەندەری جیهانی توركی كۆتایی پێ بهێنرێت.

وتیشی: بەنیازە ڕۆژی پێنج شەممە بەیاوەری بەڕێوبەری كۆمپانیای بی پی بەرتیانی سەردانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك بكات.