لە ئیستا ترافیک لایتێکی زیرەک لە شاری سلێمانی کەوتووەتە کار و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە چەندشەقامێکی تری شارەکەدا لەو جۆرە ترافیک لایتە جێگیر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاندووە ” هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ترافیك لایتی زیره‌ك له‌زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته كار له‌وانه، (شه‌قامی سه‌ره‌كی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، شه‌قامی سالم، شه‌قامی سه‌رده‌م، به‌رده‌م خوێندگه‌ی قه‌ده‌م خێر، خوێندنگه‌ی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌هۆڵه‌كه، هۆتێل تایتانیك، به‌رده‌م دادگای سلێمانی‌و گوندی ئه‌ڵمانی)”.
لەبارەی مەبەستی دانانی ئەو جۆرە ترافیل لایتە، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌شه‌قامه‌كان بپه‌ڕنه‌وه، ترافیك لایه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك كارده‌كات كه سه‌لامه‌تی پیاده‌كان ده‌پارێزێت، ڕێگریی له‌وه ده‌كات شۆفێران‌و هاوڵاتیان توشی كاره‌سات ببن.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” له‌ئێستاشدا یه‌كه‌م ترافیك لایه‌تی زیره‌ك له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی سالم له‌شاری سلێمانی كه‌وتۆته كار‌و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌كاتی په‌ڕێنه‌وه له‌شه‌قامه‌كه به‌كاری بهێنن”.