پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا، عیراق بۆ دیاریكردنی بودجە لەسەدا 15 پشتبەستن بەداهاتی نەوت كەمدەكاتەوە، چونكە پشتبەشتن بەتاك سەرچاوەی داهات بۆ بودجە خراپەو هەمیشە ڕووبەڕووی بەرزونزمی دەبێتەوە.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لەمیانی كۆنفرانسی ساڵانەی بانكەكەیان رایگەیاند، چەند سەرچاوەیەكی تری داهاتی راستەقینە هەیە، كە لەبری نەوت دەكرێت پشتی پێببەستینو ساڵانە قۆناغ بەقۆناغ بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 5 پشتبەستن بەداهاتی نەوت دابەزێنینو هەوڵ دەدەین لە 30 ساڵی داهاتووشدا رێژەی پشتبەستن بەداهاتی نەوت بۆ لەسەدا 15 كەم بكەینەوە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، پشت بەستن بەتاك سەرچاوەی داهات، كە عیراق دەیەوێت لێی دووربكەوێتەوە خراپەو هەمیشە لەبەردەمی مەترسی هەڵكشانو داكشاندایە.