“فیلمه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى 4 مانگدا له‌زیاتر له 40 فێستیڤاڵى سینه‌مایى به‌شدارى كردووه”
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنى كوردى (بێده‌نگى ئاسمان) له‌ده‌رهێنانى جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى نێوده‌وڵه‌تى وڵاتى عێراق به‌شدارى پێشبڕكێى سه‌ره‌كى دهكاتو كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى به‌شدارى فیلمه‌كه‌ى له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند “فیلمه‌كه به‌شدارى له پێنجه‌مین خولى فێستیڤاڵى سینه‌مایى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ماوه له‌عێراق دهكاتو كێبڕكێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات”.
وتیشى “فێستیڤاڵه‌كه له 7 تا 9ى كانوونى یه‌كه‌مى2017 ئه‌نجامدراو (بێده‌نگى ئاسمان) له‌به‌شى پێشبڕكێى فیلمه ئهنیمهیشنهكاندا به‌شدارى كرد”.