پسپۆڕێكی ئابوری عیراق هۆشداری دەداتە حكومەت سەبارەت بە كەمكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا و پێنەدانی مۆڵەت بەكۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بێنە عیراق.
عەبدولستار هاشمی پسپۆڕی ئابوری عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەئێستادا توركیا بەیەكەم سنوری چالاكی بازرگانی دادەنرێت بۆ هاوردەكردنو پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی عیراق، چونكە قەیرانەكانی سوریاو ناجێگیری دۆخی ئابوری ئێران بەهۆی سزاكانی خۆرئاواوە بەردەوامیان هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەهۆی لێدوانە دژ بەیەكەكانی نوری مالكیو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پەیوەندیەكانی عیراقو توركیا گرژیان تێكەوتووە، لەوچوارچێوەیەشدا سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڕەشەی ئەوەی لە حكومەتی توركیا كرد ئەگەرهاتوو واز لە دەستێوەردانی كاورباری ناوخۆی عیراق نەهێنێت ئەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا ڕادەگرنو موڵەتیش بەكۆمپانیاكانی توركیا نادەن بۆ كاركردن بێنە عیراق.