ئێران: بەرهەمهێنانى نەوت لە رۆژێکدا سێ ملیۆن بەرمیلى تێپەراند

میدیاکانى ئێران ئاماژە بە بەرزبونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتەکەیان دەکەن بۆ  زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو سزایانەى وڵاتانى رۆژئاوا بەهۆى مەلەفى  چەکى ئەتۆمیەوە بەسەر کەرتى نەوتى ئێراندا سەپاندویانە.
ئاژانسى “فارس” بۆ هەواڵ، لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە  بڵاویکردەوە، کە بەرهەمهێنانى نەوت بەرەو ئاستێکى باش رۆشتوە و ئەگەر بەو شێوەیە بةردةوامبيَت ئەوا دەتوانن کێشەى ئابورى وڵاتەکەیان چارەسەر بکەن
مانگى رابردوش رۆستەم قاسمى وەزیرى نەوتى ئێران ئاشکرایکرد،  بەرهەمێنانى نەوتى خاو لە وڵاتەکەیدا زیادى کردوە،لەبارەى کارنەکردنى کۆمپانیاکانى رۆژئاوا لەگەڵیاندا، وەزیرى نەوتى ئێران وتى”توانیمان ئەو سزایانە تێپەڕێنین”
.
خۆرئاوا و نەتەوە یەکگرتوەکانیش جەخت لەسەر هێشتنەوەى سزاکان  دەکەن دژى کەرتى نەوت لە ئێران، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو سزایانەى ئەمەریکا مکە لە ساڵى 2006 وە دژى چەکى ئەتۆمى و دەم و دەزگا سەربازیەکانى ئێران دەریکرد
لەسەرتاى مانگى رابردوشدا ،باراک ئۆباما،ى سەرۆکى ئەمەریکا چەند سزایەکى نوێ لە دژى کەرتى نەوتى ئێرانى ڕاگەیاند و وتیشى کە سزاکان لەسەر ئێران بەردەوامدەبێت تا ئەو کاتەى بە فەرمى وەڵامى هەمو ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانى چەکى ئىتۆمیەوە
هەر لە مانگى رابردودا بەهۆى خراپى بارودۆخى ئابورى دابەزینى دراوى ناوخۆیىەوە، پێکدادان لە تارانى پایتەخت رویدا و مەحمود ئەحمەد نەژاد ى سەرۆک کۆمارى ئێرانیش ڕایگەیاند: سزاکانى سەر وڵاتەکەى هۆکارى ئەو باردۆخەیە و وتیشى کە ئێران روبەڕوى “جەنگێکى سارد “دەبێتەوە