بەغدا بەردەوامە لەسەر سزادانی هەرێم و بۆ زیانگەیاندن بەهەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر و بۆ ئەو مەبەستەش فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی لەشاری كەركوك دەكاتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت چەند زانیارییەكی نهێنی دەستكەوتووە بەوەی حكومەتی عیراق بەنیازی زیانگەیاندن بە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر، فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی لەشاری كەركوك بكاتەوە.
دەشڵێت: ئامانجەكەی عەبادی بۆ دروستكردنی ئەو فڕۆكەخانەیە بەپلەی یەكەم بۆ زیاتر سزادانی هەرێمی كوردستان و گەمارۆدانی زیاتری گەشتە نێودەوڵەتییەكانە و هەروەك مەبەستیشیەتی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەئەگەری كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم، ژمارەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی ئەو دوو فڕۆكەخانەیەی هەرێم كەمتر بكاتەوە لەرێگەی دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە,