سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم دووپاتیكرده‌وه به‌دیهاتنی ئۆقره‌یی دارایی و دراویی و ئابووریی هه‌ر به ته‌نیا ئامانجێكی ئابووریی نییه، به‌ڵكوو بناغه‌ی ئۆقره‌یی سیاسیی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌شه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئۆقره‌گرتوو و گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیی .
له په‌یامێكدا بۆ سێ یه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق كرد كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9-12-2017 له هۆتێل بابل له به‌غداد به دروشمی “رۆڵی بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌به‌دیهێنانی ئۆقره‌یی دارایی و ئابورییدا”به‌ڕێووه‌چوو، ڕوونیكرده‌وه پێویسته پلانێكی ستراتیژیی دابنرێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی سیستمی بانكیی عیراق، متمانه‌ی خۆیشی ده‌ربڕی به به‌هێزیی ئاسۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی عیراق له ئاینده‌دا.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یشیكرد كه عیراق بوه‌ته جێی سه‌رنجی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئابووریی و كۆمپانیای جیهانیی بۆ وه‌به‌رهێنان یاخود هاریكاریكردنی، گرنگیی به‌هێزكردنی ڕۆڵی جڵه‌وگرتنه ده‌ستی بانكی ناوه‌ندیی عیراقی خسته‌ڕوو له‌پشتیوانیكردنی هاوبه‌شیی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ بانكه جیهانییه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان و ئاسانكاریی بۆ مامه‌ڵه كردن له‌ته‌ك دامه‌زراوه‌كانی دراوی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه كه له جیاتی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار خوێنرایه‌وه :
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
خوشك و برایانی ئاماده‌بوو
سڵاوی خواتان لێ بێت
ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانتان كه خستوتانه‌ته گه‌ڕ و ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی سێیه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كه ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر (رۆڵی بانكی ناوه‌ندیی له به‌دیهێنانی ئۆقره‌یی دارایی ئابوریی)، كۆمیسیۆن و ده‌سته نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی دارایی و دراویی و ئابوریی و ئه‌كادیمیی و پسپۆڕانی عێراقیی و دۆستیش به‌شداریی ده‌كه‌ن له كاره‌كانیدا كه جێگه‌ی پێزانینه. ئه‌وه‌ی به‌شدار بوان كۆ ده‌كاته‌وه په‌رۆشییانه بۆ به‌دیهێنانی به‌رده‌وامیی و ئۆقره‌یی دارایی و ئابوریی وڵاتمان له كه‌رته جیاجیاكاندا و شێواز و رێوشوێنی جیا له ریزی پێشه‌وه‌یان رۆڵی كه‌رتی دارایی و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دامه‌زراوه‌كانی سیاسه‌تی دراویی و هه‌مو گۆڕانكارییه ئابورییه‌كان، هاوكات هه‌وڵدان بۆ هێنانه ئارای دیالۆگێكی كاریگه‌ر و به‌سود له نێوان دارێژه‌رانی سیاسه‌تی دراویی و ئه‌كادیمیی و توێژه‌رانیش ،كۆیان ده‌كاته‌وه به ئامانجی دیاریكردنی ئه‌و میكانیزم و بژاردانه‌ی كه ده‌بێت سیاسه‌تی دراویی عێراق بیگرێته به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ستراتیژیی ئه‌م بواره .
ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و په‌رۆشیی به‌نرخن كه ئامانجه‌كه‌یان له بنه‌ڕه‌تدا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقه و له هه‌لومه‌رجێكی ناسكدان كه په‌یوه‌سته به بڕیار و خواستی عێراقییه‌كان بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و ته‌واوكردنی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه مۆدێرنه‌كه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه‌كان كه ده‌ستور ده‌سته‌به‌ری كردوه،هه‌وڵ و په‌رۆشین بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تیی له زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی هه‌موو ئاواره‌بوه‌كان و ده‌ستكردن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاربوه‌كان له‌پاڵ به‌رده‌وامبونی له‌ناوبردنی تێرۆر و پته‌و كردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی راست و ره‌وا.
ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه ئاسۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی عێراق له ئاینده‌دا به‌هێزه له‌سایه‌ی توانای گه‌له‌كه‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان له‌م بواره‌دا ،به تایبه‌تیی دوای سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی “داعش” ی تێرۆریست دا.دیاره به‌دیهاتنی ئۆقره‌یی دارایی هه‌ر به ته‌نیا ئامانجێكی ئابوریی نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌شه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئۆقره گرت‌و و گه‌شه‌پێدانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیشه بۆ تۆكمه بونی داهاته دارایی و ئابورییه‌كان له رێی به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنان و سودوه‌رگرتنی باشتر له سه‌رچاوه و تواناكان ،به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه كه متمانه‌ی زیاتری نێوده‌وڵه‌تیی به‌عێراق پشتگیریی به‌دیهاتنی ده‌كات له‌كاتێكدا سه‌رنجی زۆربه‌ی دامه‌زراوه ئابورییه‌كان و كۆمپانیا جیهانییه‌كانی راكێشاوه وه‌به‌رهێنانی تیادا بكه‌ن یاخود ئاماده‌ن هاریكاریی بكه‌ن ،ئه‌مه‌ش پێویستی به گه‌شه پێدانی میكانیزمی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی و به‌ده‌نگه‌وه چونی كۆڵه‌كه و پێداویستییه‌كانیه‌تی به‌و جۆره‌ی په‌ره‌پێدان و به‌هێز بونی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمانی زامن ده‌كات ده‌دات .
له‌كاتێكدا داوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره زۆر بایه‌خدار و گرنگه‌كه‌تان ده‌كه‌م، به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم ستایشی هه‌وڵه‌كانی كادیرانی بانكی ناوه‌ندیی به هه‌مو پسپۆڕیی و لقه‌كانیانه‌وه و لێوه‌شاوه‌یی پسپۆڕانی دارایی و دراویی عێراقیی هه‌مویان به‌رز بنرخێنم له‌پای گیانی نیشتمان په‌روه‌ریی دڵسۆزانه و په‌رۆشیی به‌رزیان كه نواندویانه و بوه‌ته مایه‌ی به‌هێز بونی هه‌وڵی به‌رده‌وامی بانكی ناوه‌ندیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بانكییه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه و بانكه جیهانییه‌كان له بواری به‌دواداچون و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌داركردنی تێرۆر و په‌ناكانی گه‌نده‌ڵیی ،ئه‌مه‌ش ستراتیژییه‌كی درێژخایه‌نی ده‌وێت شانبه‌شانی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به دامه‌زراوه‌ی بانكیی عێراق به‌و جۆره‌ی زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی به‌هێز كردنی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و پشت به‌ستن به ستراتیژیی بۆ هاریكاریی به ئامانجی زامنكردنی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئۆقره .
له‌م روه‌وه به پێویستی ده‌زانین گرنگیی كارایی رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی و جڵه‌و گرتنه ده‌ستی بانكی ناوه‌ندیی عێراق دوپات بكه‌ینه‌وه له پشتگیریكردنی شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ بانكه بیانییه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان و ئاسانكاریی بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی دراوی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه و رێكخستن و ته‌واوكردنی كاری لقه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پارێزگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای قانونیی و به ئامانجی یه‌كخستنی سیستمی بانكیی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كێشه و كۆسپانه‌ی دێنه به‌رده‌م كۆمپانیا و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له وڵات‌دا كارده‌كه‌ن به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی باری دارایی ده‌كه‌ن و په‌له ده‌كه‌ن له بنیاتنانی سیستمێكی ته‌واو كار و به‌هێز بۆ ئابوریی هه‌مو عێراق.
وڵاتمان كه سه‌ركه‌وتنی قاره‌مانانه‌ی به‌سه‌ر تێرۆردا به‌ده‌ستهێناوه بۆ داكۆكیكردن له كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوت مرۆڤایه‌تیی .. و به وره و هێزه‌وه كار ده‌كات بۆ بنیاتنانی سیستمێك كه پاراستن و چاودێریكردنی هاوڵاتیان زامن بكات له ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتو له هه‌مو بواره‌كاندا له‌وانه‌سیستمی بانكیی ، ویستێكی به‌هێزیشی هه‌یه بۆ سه‌رخستنی ئیراده‌كه‌ی له پاراستن و گه‌شه پێدانی وه‌به‌رهێنانی سامان و ده‌رامه‌ته داراییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو عێراقییه‌كان بێ جیاوازیی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وه‌كانی داهاتوش.
جارێكی ترستایشی هه‌وڵه‌كانتان ده‌كه‌م ،داوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ده‌كه‌م بۆ كۆنگره‌كه‌تان .
به‌خوداتان ده‌سپێرم
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار