بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دراوی بتكۆینی قه‌ده‌غه‌كرد.
له‌به‌یانناكه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراقدا هاتووه:سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دراوی بتكۆین له‌عیراق مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێتن به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی پێی باش نیه ئه‌و دراوه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت چونكه ده‌رفه‌تی فێڵی تێدایه.
رونیشكراوه‌ته‌وه:هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌و به‌و دراوه گریمانه‌یه‌وه بكات ئه‌وه به‌پێی یاسایی 39ی ساڵی 2015 ی سزادانی عیراقی سزای یاسای سپیكردنه‌وه‌ی دراوی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
شایەنی باسە یەكەم جار لە ساڵی 2008 پارەی دیجیتاڵی بیتكۆین داهێنرا كە ئەوكات نرخەكەی زۆر كەم بوو و سەرەتا 100 یەكەی ئەو دراوە بە یەك دۆلار بوو، بەڵام دوای ئەوەی خەڵك رووی تێكرد و پەرەی پێ درا، نرخی هەر یەكەیەك لەو دراوە بەرز بوووەوە بۆ سەرووی هەزار و 200 دۆلار و دواتر گەیشتە زیاتر لە 14 هەزار دۆلار.
یەكێك لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی بیتكۆین ئەوەیە، بە پێچەوانەی دراوی ئاسایی، بە ئاسانی لە لایەن بانك و سیاسەتە دارایییەكانی دنیا یاسای بەسەردا پێڕەو ناكرێت و ئەو وڵاتەنەشی لە ژێر گەمارۆ و سزای ئابووریدان، دەتوانن بە پشتبەستن بەو دراوە بەشێك لە پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن.