له راگهیاندراوێكدا، بانکی رافیدەینی حکومی بڵاویكردهوه، سێ ملیۆن دیار وەکو پێشینە دهداته خانهنشیان، ژمارهیهكی جۆریش مامهڵهی وهرگرتنی پێشینهكهیان تهواوكردووه.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین رایگهیاند: 2400 خانەنشینی تەواوکردووە، کە داوای وەرگرتنی سێ ملیۆن دینار پێشینەیان کردووە.
بانکی رافیدەین ئاشكرایكردووه، میکانیزمی نوێیان بۆ شێوازی خەرجکردنی پێشینە داناوە، کە پێویست دەکات لەسەر ئەو کەسەی داوای پێشینەکە دەکات، سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکی رافیدەین بکات بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی وەرگرتنی پێشینە دەیگرێتەوە یاخود نا، دواتر دەتوانێت فایلی ئەلکترۆنی لەو بارەیەوە پڕبکاتەوە.
دوای ئەو هەنگاوانهش، خانەشینکراوەکە بە نامەیەک لە پەسەندکردنی داواکارییەکەی ئاگاداردەکرێتەوە و هەرکات بیەوێت دەتوانێت پارەکە لە بانک رابکێشێت.