غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دابەشكردنی نەوت لە قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و دەوروبەری تەواوبوو، “ئەگەر هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا نەوت بگاتە شاری سلێمانی”.
غالب محەمەد رایگەیاند، “ئەو بڕە نەوتەی كە دێت بەشی پارێزگای سلێمانی ناكات، بۆ چارەسەری ئە گرفتەش ئەو ماڵانەی كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان بەسەردا دابەش كراوە ئەمساڵ نەوتیان پێ نادرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی دابەشكردنی نەوت لە قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و دەوروبەری تەواوبوو، “ئەگەر هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا نەوت بگاتە شاری سلێمانی”.
غالب محەمەد وتیشی، “ئەگەر ئەو ماڵانەی كە ئەمساڵیش نەوتیان پێنادرێت ساڵی داهاتوو یان هەر كاتێكی تر نەوت هەبوو دابەشكرا ڕاستەوخۆ لەو ماڵانەوە دەست پێدەكەین و ناهێڵین مافیان بفەوتێت”.