به‌غدا داوا له‌مۆسكۆ ده‌كات به‌شداربێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك – جه‌یهان

ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی روسی رایگه‌یاند به‌غدا پێشنیاری بۆ مۆسكۆ كردووه‌ تاكو به‌شداربێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی (كه‌ركوك – جه‌یهان).

نۆڤاك بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد: بنیاتنانه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی (كه‌ركوك – جه‌یهان) بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی ده‌ستیپێكردووه‌، به‌غدا ده‌یه‌وێت كۆمپانیا روسییه‌كان به‌شداربن له‌و بنیاتنانه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و داوایه‌ی به‌غداش به‌هۆی شاره‌زایی زۆرو هێزی كاری كۆمپانیاكانی ئێمه‌وه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش له‌ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، له‌هه‌ولدان، چه‌ند هێڵێكی نوێ بنیاتبنرێ، تاكو شوێنی ئه‌و هێڵه‌ نه‌وتییه‌ كۆنانه‌ی (كه‌ركوك – جه‌یهان) بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆرو كۆن بونیانه‌ووه‌ زیانیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.