وته‌بێژی عەبادی وه‌ڵامی به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌داته‌وه و ئاشکرای دەکات هیچ كاتێك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری نه‌كراوه.
سه‌عد حه‌دیسی، وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند داواكارییه‌كانی به‌غدا رونن و ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بخرێنه ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی فیدراڵی، ئه‌و كاته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لاده‌برێن.
حه‌دیسی ره‌تی كرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان.
ئەو لێدوانەی حەدیسی دوای ئەوەهات کە؛ ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاندبو؛ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لاده‌برێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو؛ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کورستان زیانی زیاتر له (30) ملیۆن دۆلاریان به‌ركه‌وتوە.