لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی كارو چالاكیەكانی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە،و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
لە راگەیەنراوێكیدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رونیكردۆتەوە كە لە مانگی تشرینی دووەم و لە 1/11 تاوەكو 30/11 لیژنەكان 3079 سەردانیان شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشدا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و فیترنەرییەكانەوە 284 شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەوهۆی سەرپێچیشەوە 13 شوێن داخراون 185 شوێنیش سزای ماددی دراون.
لە ئامارەكەدا هاتووە ، لەماوەی یەك مانگدا بڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 14 ملیۆن و 3 سەد و 35 هەزار دینار و پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.