وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند ”بەغدا لەگفتۆگۆ و دانوستاندایە لەگەڵ تاران سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك لە رێگەی ئێرانەوە”.
جەبار لعەیبی, وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند ”دانوستانەكان بەردەوامن سەبارەت هەناردەكردنی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە بۆ ئێران و ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە لەگەڵ حكومەتی تاران لەگفتۆگۆدایە بۆ دیاریكردنی كاتی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئەو ووڵاتە”.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێك لەوەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە/ كە لەداهاتوویەكی نزیكدا بەشێك لەنەوتی خاوی كەركوك رەوانەی پاڵاوگە نەوتییەكانی كرماشان دەكرێت لەئێران و پرۆسەی هەناردەكردنەكەش لەرێگەی تانكەری نەوتەوە دەبێت و پێدەچێت بەو شێوەیە رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەو ووڵاتە بكرێت.