چەند هێڵێكی نوێی میترۆ لە عیراق بنیات دەنرێت


بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاتوچۆو كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەی لەسەنتەری شارەكاندا هەیە حكومەتی عیراق چەند هێڵێكی نوێی میترۆ لە پارێزگاكانی بەغداو بەسرە دادەمەزرێنێت.

لەوچوارچێوەیەشدا حكومەتی عیراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای  (ئاڵستوم)ی فەرەنسی بۆ دامەزراندنی ئەو هێڵانە ئیمزاكردوە/ كە خۆی لە دامەزراندنی هێڵێكی میترۆی هەڵواسراودا دەبینێتەوە لەناوشاری بەغدا بە دێژایی 20 كیلۆمەترو دامەزراندنی دوو هێڵی دیكەی هاوشێوەی لە شاری بەسرە كە لەئێستادا قەرەباڵغیەكی زۆری هاوڵاتاین و هاتوچۆی تێدایە.

بریاریشە پرۆژەكان لەماوەی (5) ساڵدا تەواوبكرێن و بری (2) ملیار بۆ (2) ملیارو (500) ملیۆن دۆلاریان تێ بچێت.