بەهۆی كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو رویان لە بەكارهێنانی مۆلیدە كردۆتەوە و ئەوەش بازاڕی چاككردنەوەی مۆلیدەی گەرم كردوە.
رەحمان رەحیم، وەستای مۆلیدە لەشەقامی ئەسحابەسپی شاری سلمانی بە ئاوێنەی راگەیاند ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی نەبونی كارەبای نیشتمانی هاوڵاتیان بەشیوەیەكی بەرچاو مۆلیدەی كارەبایی كە لەكاركەوتون دێننە لای بۆ چاككردنەوە.
بەپێی قسەی وەستا رەحیم پێشتر رۆژانە یەك دو مۆلیدەی بۆ چاككردنەوە بۆ هاتوە بەڵام تەنیا ئەمڕۆ 10 مۆلیدەیان بۆ هێناوە.
وتیشی”سەرجەم ئەوانەی مۆلیدەیان هێناوەتە لام هاوڵاتی ناوشارنو بۆ كاری دوكانداریو روناككردنەوە بەكاری دەهێنن و زۆربەی مۆلیدەكان دوانزە ئەمپێرین”.
ئاوێنە