وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: كێشه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه زۆر قوڵبۆته‌وه‌و ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمیش بۆ توركیا هێڵی سوره.
عه‌بدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌په‌راوێزی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی دۆزینه‌وە و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئینێرجی كوه‌یتی سازیكردبوو، رایگه‌یاند: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه بۆ توركیا زۆر قوڵبۆته‌وه‌و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی هیچ گفتوگۆیه‌ك ناكه‌ین.
لعێبی راشیگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ توركیا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌و به‌لای عیراقییه‌كانه‌وه هێڵی سوره. ساڵی رابردوو تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری ووزه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو: وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێمه‌وه رۆژانه پێنج بۆ 10 تانكه‌ر نه‌وتی پێده‌گات و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان ئه‌و رێژه‌یه بۆ 100 تا 200 تانكه‌ری رۆژانه زیاد بكه‌ن.
هاوكات له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی سوته‌مه‌نی له‌ناوخۆی هه‌رێمدا ده‌ستیانكردوه بهههناردهكردنی نه‌وت بۆ توركیا‌و دوای پاڵاوتنی له‌و وڵاته پێداویستی به‌شه سوته‌مه‌نی ناوخۆی هه‌رێمی پێ پڕده‌كه‌نه‌وه.