لەسەرەتای ئەمساڵەوەی ئێران بە بەهای 118 ملیۆن دۆلار ڕووەكی زەعفەرانی هەناردەكردوەو بەراورد بەساڵی رابردووش قەبارەی هەناردەی ئەو بەرهەمە بەڕێژەی لەسەدا 26 زیادیكردووە.
غولام رەزا میری سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی بۆ زەعفەرانی ئێران رایگەیاند: هەرچەندە نرخی ڕووەكی زەعفەران لەناوخۆی وڵاتدا بەرێژەی لەسەدا 10 تا 15 دابەزیووە، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 84 تۆن بە بەهای 118 ملیۆنو 500 هەزار دۆلار هەناردەی دەرەوە كراوە، هەروەها بەراورد بەساڵی رابردوو كە 60 تۆن بووە، قەبارەی هەناردەكردن بەڕێژەی لەسەدا 26 زیادیكردووە.
سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی بۆ زەعفەرانی ئێران وتیشی: نزیكەی لەسەدا 90ی ئەو زەعفەرانەی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكرێت لەپارێزگای خۆراسان لەرۆژهەڵاتی ئێران بەرهەم دەهێنرێت.