وەرگرتنی چەند باجێکی زیادە نیگەرانی لای بازرگانان دروستکردووە


ژمارەیەک لەبازرگانانی خۆراکی و گواستنەوەی شاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکرد بۆ قسەکردن لەو پارە زیادانەی لەکاتی ھاتنی بارەکنیاندا لێیان وەردەگیرێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و عوسمان فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی ژوور ڕۆژی ٢٠١٧/١٢/٦ پێشوازیانکرد لە ژمارەیەک بازرگان و خاوەن کۆمپانیای گواستنەوە و خۆراکی ، کە کۆمەڵێک کێشەو گرفتیان لەکاری ھاوردەکردندا بۆ دروستبووە.

نوێنەری کۆمپانیاکان ڕایدەگەیەنن ” ئاگاداری ژووری بازرگانی دەكەین ئێمە كۆمەڵێك بازرگان و كۆمپانیای بواری هاوردەی كەلوپەلوی گواستنەوەین كە ناوو واژۆكانمان لە خوارەوە هاتووە، لە دەروازەی بەشماخ و سنوری پارێزگای سلێمانی كارەكانمان ئەنجام دەدەین كۆمەڵێك كێشەو گرفتی ڕۆژانەمان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ناوچەكەدا سنوردار كردووەو بۆتە هۆی زیاد بوونی نرخی ئەو كاڵایانەی هاوردەدەكرێن”.

لەبارەی کێشەکانیانەوە دەڵێن “ئەو بارانەی لە ناو دەروازەی باشماخدا پشكنینیان بۆ كراوە لە دەرەوەی دەروازەكە ڕادەگیرینو دەهێندرێنە گومرگی سلێمانی و دووبارە پشكنینیان بۆ دەركرێتەوە دواتریش دەردەچێت هیچ گرفتێكی نیە بەم كارەش بارەكانمان دوادەكەون و توشی زیان دەبین”.

داواش دەکەن” ئاسانكاریمان بۆ بكرێت نیوەی باجی ساڵانەمان بە كاش بدەین و نیوەی بە چەك كارئاسانی بكرێت بۆ ئەو بازرگانیەی مەبەست لێ ی بۆ دەرەوەی هەرێمە بە كەم كردنەوەی ڕێژەی گومرگی ئەو بارانەی دەچێتەوە بۆ ئێران چونكە بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنەوە ئەم بازرگانیە بەرەو نەمان دەچێت نەهێشتنی بنكەی گومرگی نێوان شارەكان هەربارێك لە دەروازەیەكەوەو داخڵ بوو ڕێكاری یاسای خۆی وەرگرت ڕێگە نەدرێت جارێكی تر لەلایەن بنكەی گومرگی نێوان شارەكانەوە ڕابگیرێت و اجرائاتی لەگەڵ بكرێتەوە”. 

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی داواکاریەکانی وەرگرت و بڕیاریدا لەڕێگەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانەوە ئەو کێشانە بگەیەندرێتە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەرکردنی  کێشەکان.