سلێمانی… بازاڕێك مەترسی ڕوخانی لەسەرە، هۆشداری دەدرێت


لیژنە هاوبەشەكان قائیمقامیەتی سلێمانی مۆڵەتی سێ ڕۆژ دەدەنە كاسبكارانی بازاڕی شوان و سەرۆكی لیژنەی سەلامەتیش لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەو باڵەخانەیە هیچ مەرجێكی مەرجی سەلامەتی تێدا نییە.

ئاوات عەلی سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكان و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە لیژنە هاوبەشەكان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: بەمەبەستی رێكخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان و لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان، لیژنەكە بەدواداچونی بۆ باڵەخانەی شوان، تایبەت بە بازاڕی كوتاڵ و قوماشی پەردە كردووە.و لەو سكاڵایەی ئاراستەی قائیمقامیەت كراوە هاتووە، بەهۆی زیادەرۆیی و بەكارهێنانی بەردەم دوكانەكان بەدانانی بڕێكی زۆر كوتاڵ و قوماش هەروەها بەكارهێنانی قاتی سەروتری بیناكە وك كۆگا، مەترسی كەوتنەوەی ئاگر یان روداوێكی نەخوازراوی بۆسەر باڵەخانە و دوكانەكان دروست كردووە، لە كاتێكدا باڵەخانەكە خۆی هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نیە.

هەروەها ووتیشی: باڵەخانەكە لە 150 دوكان پێك هاتووە و سەرجەمیان ئاگاداركراونەتەوە بە لابردن و چۆڵكردنی بەردەم دوكانەكانیان لەماوەی سێ رۆژدا، هەروەها پسوڵەی سەرپێچی بۆ خاوەنی بیناكە كراوە و ماوەی 15 رۆژ مۆڵەتی پێدراوە بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی لە باڵەخانەكاندا بە پێچەوانەوە رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكان ئاماژەی بەئەوەكرد، جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی باڵەخانەكان كەخۆی لە دانانی سیستمی ئەلەرمی مەركەزی و كامێرای چاودێری و ئاگر كوژێنەرەوەی پاودەر هەروەها دانانی سیستمی كارەبایی بەشێوازی سەردەمیانەدا خۆی دەبینێتەوە ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باڵەخانەكاندایە.