لە شارۆچکەی کویوجاک سەر بە پارێزگای ئایدن، دوای ئەوەی سەرکەوتنی لە شێوازێکی پەرەپێدراوی وشککردنەوەی هەنجیر بەدەستهێنا، سەمرا ئوناڵ دەستی بە وشککردنەوەی خورمالوو(خورمای تورکی) کرد بە شێوازێکی تایبەت و بەو شێوەیەش داهاتەکەی کردە دوو هێندە و دەستەبەری کاری بۆ ٢٠ ژنی لە گەڕەکەکەیان کرد.
لەدوای ئەو سەرکەوتنەی لە بواری وشککردنەوەی هەنجیر بەدەستیهێنا و بانگهێشتی ئەو خوانە کرا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەشکرا، لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش کۆبوویەوە، سەمرا ئوناڵ بە مەبەستی دووبارەکردنەوە هەمان ئەزموونی هەنجیری وشککراوە، دەستی بەکارەکانی کرد بۆ خورمالوو کە لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرهەم دەهێنرێت.
سەمرا ئوناڵ كه سه‌ركه‌وتووبووه له وشككردنی خورمالوو به شێوازی سروشتی، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی فرۆشی ده‌بێت یان نا تامی به‌خشیوه به هه‌نجیره وشكه‌كه.
دوای وه‌رگرتنی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له لایه‌ن خوازیارانی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه، سەمرا ئوناڵ ده‌ستی به‌كار كرد بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بۆ فرۆشتن خستیه‌ڕوو.
سەمرا ئوناڵی ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه خاوه‌نی سێ منداڵه، به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند كه پێش دوو ساڵ ده‌ستی به‌كاری وشككردن كردووه، به‌ڵام وشككردنی هه‌نجیر به هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی قورسه زۆر خۆی پێوه خه‌رك نه‌كردووه و ئه‌مساڵ كاری چڕی له‌سه‌ر خورمالوو كردووه.
سەمرا ئوناڵ باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ 20 هاوڕێیدا له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ساڵی رابردوو یه‌ك تۆن خورمالوویان وشككردووه دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌دڵبووه ئه‌مساڵ پێنج تۆنیان وشككردووه.
سەمرا ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان وه‌ك كارگه كارده‌كه‌ن و وتی: “خورمالووه‌كان پاكده‌که‌ین و له‌سه‌ر ته‌لێك هه‌ڵیده‌خه‌ین كه شه‌ش كونی تێدایه. له‌نێو خانووی پلاستیكی كه به نایلۆن سه‌ری گیراوه، دایده‌نیین بۆ وشكبوونه‌وه. به پێی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی میوه‌كه تێكنه‌چێت، جار جاره نایلۆنه‌كه له چه‌ند شوێنێكه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. له چوار كیلۆگرام میوه‌ی ته‌ڕ، یەک كیلۆگرام وشكه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت. كاتێك وشكده‌بێته‌وه، تامێكی زۆر نزیك له خورمای هه‌یه”.
سەمرا ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له كۆندا ژماره‌یه‌كی زۆر داری خورمالووی لێبووه، به‌ڵام هه‌ڵیانكه‌ندوون و له شوێنیان داری هه‌نجیر و زه‌یتوونیان ناشتووه، به‌ڵام به‌م دواییه كه به‌كارهێنانی ئه‌و میوه‌یه به ته‌ڕی ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت به وشككردنه‌وه‌ی داهاتێكی زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بە خورمالووی وشک دەڵێن “خورمای تورکی” و وتی: ”هەنجیری وشکراوە بۆ ئێمە سەرکەوتنێک بوو. خورمالووش وەک هەنجیر میوەیەکی بەلەزەتی ناوچەکەیە. بۆیە بڕیارمان دا ئەویش وشک بکەین. ئەم میوەیە هاوشێوەی هەنجیر کە تازەبێت تەنیا دوو رۆژ دەمێنێتەوە. زیاتر بمێنێتەوە دەڕوات. هەر بۆیە ویستمان بە وشککردنی قازانج بکەین. ئەنجامەکەی زۆر دڵخۆشکەر بوو”.