پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی مانگانەی دراو 15 ترلیۆن دینار بووەو رێژەی هەڵئاوسانی نرخەكانیش لەسەدا 2 بووە.
عەلی عەلاق, پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لەچوارچێوەی كۆنفراسی خزمەتگوزاریی داراییو وەبەرهێنان كە لەبەغدا بەرٍێوەچوو رایگەیاند، بانكەكەیان كاری پۆ پێشخستنی سیستمی ئاڵوگۆڕی دراو كردەوەو خاوەنی ژێرخانێكی زۆر پێشكەوتووە لەو بوارەدا، پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی دراویش لەرێگەی مۆبایلو كارتی نیشتمانیەوە گەیشتۆتە 15 ترلیۆن دۆلار.
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بانكی ناوەندی عیراق لەرێگەی سەقامگیری نرخی گۆڕینەوەی دۆلارەوە، توانیوەیەتی پارێزگاری لەرێژەی هەڵئاوسانی نرخەكان بكاتو نەیهێشتوە بەرێژەی لەسەدا 2 تێپەڕبكات.