چه‌ترێك بۆ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی‌ چه‌ترێكی‌ دروستكردووه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل له‌كاتی‌ باران بارین له‌بازاڕو شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ئاسانترو خێراتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ موبنا، ئه‌و چه‌تره‌ نرخه‌كه‌ی‌ (20) دۆلاره‌‌و وا له‌به‌كارهێنه‌رده‌كات له‌جێگای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستێكی‌ بۆ ڕاگرتنی‌ چه‌تر‌و ده‌سته‌كه‌ی‌ دیكه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت به‌یه‌كده‌ست هه‌م چه‌تره‌كه‌ ڕابگیرێت‌و هه‌م مۆبایله‌كه‌ش به‌كاربهێنێت.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌سه‌ر ده‌سكی‌ چه‌تره‌كه‌ شوێنێك بۆ مۆبایل دروستكراوه‌، به‌وپێیه‌ش له‌كاتی‌ بارینی‌ باراندا‌و به‌ڕاگرتنی‌ ده‌سكی‌ چه‌تره‌كه‌ ده‌توانرێت به‌كارهێنانی‌ جیاواز له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.