نوێترین زانیاری له‌سه‌ر شیری ئه‌پتامیل

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و زاری هه‌ندێك خاوه‌ن دوكان و فرۆشیاره‌كانه‌وه‌ ده‌نگۆی ئه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه‌،شیری ئه‌پتامیلی به‌ریتانی منداڵان كۆپی كراوه‌و ته‌نها قوتووه‌كه‌ی ئه‌سڵییه‌ و شیره‌كه‌ی ناوی كوالێتی زۆر خراپه‌،دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ڕاسته‌وخۆ لیژنه‌كانی ته‌ندروستی به‌دواداچونیان بۆكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌شكر حمید سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:  دوای ئه‌وه‌ی نمونه‌مان له‌و شیره‌ گوماناوییه‌ وه‌رگرت ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی و خۆراك به‌شی پشكنین و به‌دواداچونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ له‌ تاقیگه‌ی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی  بۆكرا.

وتیشی :  له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و جۆری شیره‌دا نییه‌ و هیچ زیانێكی بۆ ته‌ندروستی منداڵ نییه‌, بەکوالێتیەکی بەرز بەرهەم دەهێنرێت.