پاش ئه‌نجامدانى رێكاره یاساییه‌كان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، وه‌ك پارێزگارى نوێى سلێمانى ده‌ستبه‌كاربوو.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ دووشەممە ٤ى كانونى یه‌كه‌مى 2017 ڕایگەیاند، به‌پێى رێكاره یاساییه‌كان ئه‌مڕۆ وه‌ك پارێزگارى سلێمانى ده‌ستبه‌كاربووم.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو 28ى تشرینى دووه‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به فه‌رمانى ژماره (5155) بڕیارى دامه‌زراندنى .هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،ى وه‌ك پارێزگارى سلێمانى به‌پله‌ى بریكارى وه‌زیر ده‌ركرد
بەبۆنەی دەست بەکاربونی پارێزگاری نوێی سلێمانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبای لە هەڤاڵ ئەبوبکر دەکات وە هیوادارە ببێتە پشتیوانێکی باش بۆسەرخستنی کارە پیشەسازی و بازرگانیەکان لەسنوری پارێزگای سلیمانی.