به‌پێی راگه‌یه‌ندراو و پێشبینی ده‌زگای كه‌شناسی عێراقی له رۆژانی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌داشه‌پۆلێكی به‌فرو باران پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌گرێته‌وه .
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌زگای كه‌شناسی عێراقی بڵاوی كردۆته‌وه: به‌پێی پێشبینیه‌كان له‌رۆژی چوارشه‌ممه 2017/12/6 شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه كه به‌فرو بارانی له‌گه‌ڵه پارێزگاكانی باكوری وڵات ده‌گرێته‌وه .
دارا حەسەن بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راگەیاندوە، شەپۆلێکی پاڵەپەستۆی بەرز لە باکوری هەرێمەوە هاتووەتە ناوچبە دواڕۆژیەکانمان و ئەو هەوایەی لە سلێمانی هەیە بە ڕەشەبا مەزەندە دەکرێت کە خێراییەکەی 15 تا 25 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە لە ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.