وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی، بۆ كاركردن له‌بواری ده‌رهێنانی نه‌وتدا، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و باشوری عێراقدا، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا‌و له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلدا، كۆمپانیاكه بهڵێنیدا، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری (عه‌بدولكه‌ریم لعێبی) وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و باشوری عێراقدا یه‌كێكیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌ڵبژێرێت، چونكه به‌وته‌ی لعێبی، ناكرێت كۆمپانیایه‌ك له‌یه‌ك كاتدا له‌دوو كێڵگه‌ی نه‌وتیی دوو ناوچه‌ی جیاواز كار بكات.
له‌ڕۆژانی ڕابردوودا (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكیدا كۆبوه‌وه‌و جگه لهتاووتوێكردنی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بهڵێنیدا پابه‌ند بێت بهكارهكانیهوه له‌هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیه‌و له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستی به‌كاری ده‌رهێنانی نه‌وت كردووه، له‌كاتێكدا كه به‌غدا كاره‌كانی به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.