دەزگای كەش و هەوای عێراقی پێشبینی كردووە، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لەشاری بەغدا ئەڵماس ببارێت.
كەناڵی تەلەفزیۆنی عێراقیە بڵاویكردۆتەوە، دوو رۆژی ئایندە لەشاری بەغدا ئەڵماس دەبارێت، ئەوەش بەهۆی بەریەك كەوتنی دوو هەسارەیە لەسەر ئاسمانی شارەكە.
كەناڵەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە، هەر كەسێك ئەڵماسەكانی بەردەست كەوت بیگێڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت، چونكە ئەوە دەبێتە موڵكی دەوڵەت.
ئەمەو تاكو ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی تری هەواڵی پشت ڕاستی ئەوەی نەكردۆتەوە، كە ئایا ئەو هەواڵە راستە، یان دروستكراوە.