بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ ئه‌ڵمانیا چیمه‌نتۆی دژه‌ بوومه‌له‌رزه‌ به‌رهه‌مهێنرا

 
شاره‌زایان و پسپۆڕانی زانكۆی كۆنستانز له‌ئه‌ڵمانیا جۆره‌ چیمه‌نتۆیه‌كیان به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ دژی بوومه‌له‌رزه‌یه‌.

ئه‌و جۆره‌ له‌ چیمه‌نتۆ بۆ دروستكردنی به‌نداوه‌كان و شوقه‌ و تاوه‌ره‌ به‌رزه‌كان به‌كارده‌هێندرێت.

هۆلمۆت كۆلفۆن مامۆستای ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌ڵێت : هۆكاری درز تێكه‌وتن و ته‌قیوه‌ی چیمه‌نتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆره‌ ماده‌ی هیدرات سیلیكات هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ گۆڕانكارییه‌كمان له‌و ماده‌یه‌دا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درز نه‌دات و نه‌ته‌قێت. 

شاره‌زایان دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ له‌ چیمه‌نتۆ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ چیمه‌نتۆیه‌ 40 بۆ 100 به‌رابه‌ر به‌هێزتره‌ له‌ چیمه‌نتۆكانی كه‌ ئێستا له‌ بازاڕدا هه‌ن.