پەیمانگایەكی بەریتانی لیستی 149 خۆشكوزەرانترین وڵاتی جیهانی ڕاگەیاند كە تیایدا بە وڵاتی نەرویج دەست پێ دەكات و بە وڵاتی یەمەنیش كۆتایی دێت و عێراقیش لە ڕیزی حەوت وڵاتی كۆتاییدایە.
پەیمانگای تۆتنهام كە بارەگای سەرەكی لە شاری لەندەنە لیستی ژمارە 11ی بۆ وڵاتانی خۆشگوزەران ڕاگەیاند بۆ ساڵی 2017 ە كە پێوانەی 149 وڵاتی كردووە .
ڕاپۆرتەكە نۆ پێوەری بەكارهێناوە بۆ دیاری كردنی وڵاتانی خۆشكوزەران كە بریتیە لە ( باری ئاوبری، كەشی كار، ئەدای حكومەت لە بوارەكانی دیموكراسی و بەشداری سیاسی و یاسا، خوێندن، تەندروستی، ئاسایش، ئازادی تاكەكەسی، كەش و هەوا).
ریزبەندی 10 یەكەمی لیستەكە پێكهاتووە لە ( نەرویج، نیوزلەندا، فرلەندا،سویسرا، سوید، هۆڵەندا، كەنەدا، ئوستورالیا، بەریتانیا).
هەروەك ریزبەندی حەوت وڵاتی كۆتاییدا عێراق پلەی 142ی هەیە كە بریتین لە ( بۆرۆندی، ئەنگۆلا، كۆنگۆ، مۆریتانیا، چاد، ئەفغانستان، سودان، ئەفریقیای ناوەڕاست، یەمەن.