فراكسیۆنە كوردییەكان بەشداریان لە كۆبوونەوەی ئە مڕۆی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق نەكرد، پەرلەمانتارێكی كوردیش رایگهیاند: مافەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاساكەدا دیاری نهكراوه و ئاماژه به بڕگەیەكی مەترسیدار دهكات.
ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجهی عێراق، بڕگەیەك دانراوە كە دەسەڵات دەدات بە حكومەت بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، پارە خەرج بكات، ئەم بڕگەیەش زۆر بڕگەیەكی مەترسیدارە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ میدیایهكی پارتی وتیشی: ناڕەزایی ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پڕۆژە یاساكە لەسەر ئەم خاڵانەیه:
1. بەپێی دەستوور باسی ھەرێمی كوردستان نەكراوە.
2. ھێزی پێشمەرگە لە مافەكانی بێبەش كراوە.
3. ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە بۆ ھەرێمی كوردستان رێژەكەی كەمە.
4. ئەو پارەیەی بۆ ھێزە چەكدارەكانی عێراق و كڕینی چەك تەرخان كراوە، بە بێ پێشمەرگەی رێژەی پارەكە زۆرە.
لەبارەی كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ سەرۆك كۆمار، ئارێز عەبدوڵڵا ئاشكرایكر، وەك فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ سەرۆك كۆمار كۆبووینەوە و كەموكوڕییەكانی پڕۆژە یاساكەمان پێڕاگەیاندووە.