له‌باره‌ی گۆرینی ره‌نگی ئاوی خواردنه‌وه‌، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

ژمارەیەک هاوڵاتی شاری سلێمانی، باس لە تێکچوونی رەنگی ئاوی گه‌ره‌كه‌كانیان ده‌كه‌ن و داوا لە بەرپرسانی شاره‌كه‌ دەکەن، ئه‌و کێشەیه‌یان بۆ چارەسەر بکەن، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێك له‌ ئاوی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: ئێمە تا ئێستا هەستمان نەکردووە كه‌ رەنگی ئاوی شارەکە گۆڕابێت و هیچ کێشەیەکمان تائێستا له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌بوو.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بۆ مه‌ودا وتیشی: هەر گەڕەکێک یان هاوڵاتیەک له‌ باره‌یه‌وه‌ کێشەی هەیە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بکات بۆ ئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.