سەعد حەدیسی: وردبینیمان بۆ لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌واوكردوه‌ ته‌نها ماوه‌ پاره‌ بنێرین


وتەبێژی حکومەتی عێراق سەعد حەدیسی رایدەگەیەنێت ”بۆ لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كاری وردبینیان ته‌واوكردوه‌و چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی سیاسین بۆ ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌”.

كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تا ئێستا به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌و له‌م نێوه‌نده‌شدا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقیش چه‌ند زانیاریه‌كان ده‌خاته‌ڕوو .

ئەمرۆ شەممە 2017/12/2 سەعد حەدیسی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی وتی:  حكومه‌تی عێراقی كاری وردبینی بۆ لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌واوكردوه‌و چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی سیاسین له‌گه‌ڵ هه‌رێم تا پاره‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت .

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ده‌بێـ رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كێشه‌و داواكاریه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئینجا مووچه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت .