ئەمرۆ كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی یاسای هەڵبژاردن و پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2018 دەستیپێكرد ، بەڵام كۆبونەوەكە بۆ ماوەیەك دواخرا بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی و دواتر كۆبونەوەكە دەستی پێكرد.
لەوبارەیەوە حەنان فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕگەی بودجەی لەبەرنامەی كاری كۆبونەوە لابرد لەسەر داواكاریی كورد و سوننەكان.
روونیكردەوە: هۆكاری رێگریكردن لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بریتی بوو لەوەی كوردەكان و سونەكان رازی نەبوون بچنە نێو هۆڵی كۆبونەوە و بەوەش رێژەی یاسایی تەواو نەبوو، لەدوای ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان برگەی بودجەی لابرد كۆبونەوەكە دەستیپێكرد.
وتیشی: كوردەكان داوای لە17%ی بودجە دەكەن و سوونەكانیش بەنیازی تەرخانكردنی بودجەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زەرەمەندبووەكان و قەرەبووكردنەوەی دانیشتووانەكەی.